لە سنوری گەرمیان، شوێنەوارێکی کەلەپوری دۆزرایەوە
(0) /
ڕوانگە - بەهۆی هاتنی لافاوەوە لە ناحێی قۆرەتووی سەربەقەزای خانەقین، شوێنەوارێکی مێژوی دەردەکەوێت و بەڕێوەبەری شوێەوار و کەلەپوری گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت: بۆ زانینی مێژووەکەی هێشتا لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجام نەدراوە.
ساڵح محمەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕونیکردەوە:" هاتنی لافاو لە چەندڕۆژی ڕابردودا لە ناحێی قورەتووی سەربەقەزای خانەقین، شوێنەوارێکی مێژوی خستۆتەدەر، کە بەپێدەچێت شوێنەوارەکە هی سەردەمی ئینگلیزەکان بێت کە ئەوکات لە ناوچەکەدا بونیان هەبووە.
وتیشی:" هێشتا لێکۆڵینەوەی ورد لەو شوێنوارە نەکراوە بۆیە هێشتا بەتەواوەتی نازانرێت ئەو شوێنەوارە چییە، بەڵام پێدەچێت، گۆگای هەڵگرتنی خۆراک و کەلوپەل بێت یاخود بیرێک بێت کە لەوسەردەمەدا لێدراوە.
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان، باسی لەوەشکرد:" تائێستا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان شوێنەوارێکی لەوجۆرە بونی نەبووە و نەدۆزراوەتەوە، بەڵام لەسنوری گوندی چیاسورغ، کە ئەوکات ئینگلیزەکان کاری دەرهێنانی نەوتیان کردووە شوێنەوار دۆزراوەتەوە کە لەشێوەدا نزیک لەو شوێنەوارەی سنوری ناحێی قۆرەتووە.
ساڵح محمەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو:" بە مەبەستی دیاریکردنی مێژوەکەی دوێنێ سەردانی ئەو شوێنەوارەمان کردووە و لە ماوەی دووڕۆژی داهاتووشدا جارێکی دیکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەچنەوە سەردانی دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: