کۆکردنەوەی واژۆ لە پەرلەمانی عێراق بۆ لادانی باڵیۆزی ئەمریکا

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان ئەمریکا


May 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -  یاسر حوسەینی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، "ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ لابردنی ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پۆستەکەی و گۆڕینی بە کەسێکی دیکە، لەبەر دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق." 
 
دەشڵێت، "هەر یەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەم مەبەستە یوسف کیلابی و حەسەن سالم داواکارییان پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە. خەریکی کۆکردنەوەی واژۆن لە ناو پەرلەمان. خۆم یەکێک لەوانەم کە واژۆم لەسەر ئەم داواکارییە کردووە." 
 
ئاماژەی بەوەشکرد "عێراق دەوڵەتێکی ئیسلامییە و خاوەن کولتوور، ناسنامە و بنەمای رەوشتی تایبەتی خۆیەتی. دەستوەردانی باڵیۆزی ئەمریکا لەم کارانە گونجاو نییە بۆ پێگەی خۆی. هەروەها دەستوەردانێکی قبووڵکراویش نییە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق."