عێراق ڕۆژێک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند
(0) /
ڕوانگه ـ حکومەتی عێراق بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژێک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ گەل و سەرکردایەتی ئێرانی برامان لەم کاتە سەختەدا، ڕۆژێک ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراق ڕادەگەیەنین.
ڕوونیشیکردەوە سبەینێ لە سەرتاسەری عێراقدا ماتەمینیە بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرەکانیان.
تێبينيێك بنێرە: