سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات
(0) /
ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە خاتوو ئیلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عیراق.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-5-2024 لە بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی کارکردن بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی ئابوری و بازرگانی و رۆشنبیری و ژینگەیی، بەشێوەیەك کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و گەل بەدیبهێنێت.
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە پێشهاتە ئەرێنییەکان کرد، کە وڵات لە ئاستە جیاجیاکاندا بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەك جەختیکردەوە، کە سەقامگیریی ئاسایش لە سایەی هەوڵی یەکە جۆراوجۆرەکانی هێزە ئەمنییەکانی عیراق، چەسپاوە.
لای خۆیەوە خاتوو ئیلینا رۆمانسکی پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاریکاری و دۆستایەتی لە بوارە جیاجیاکاندا، دەربڕی.

تێبينيێك بنێرە: