زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی رەشی دهۆک

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دهۆک ئاگر کوردستان


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئاگرەکەی بازاڕی رەشی دهۆک زیانی مادی بەچەند کاسبکارێک گەیاندووە و هیچ زیانی گیانی نەبووە.

بەشێک لە کاسبکارەکان کە لەو بازاڕە کاردەکەن ڕایانگەیاند، ئاگرەکە لە پوش پەڵاشی تەنیشت بازاڕەکە کەوتەوە هەرزوو تەشەنەی کردوو گەشتووەتە بازاڕەکەی ئەوان.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەشێکیان ئەو مۆبایل و کەرەستانەی کە فرۆشتوویانە رزگاریان کردووە و دوو کەسیش کە لە نان خواردن بوون تەواوی کەلوپەلەکانیان سووتاوە.

ئاگرەکە دوای ئەوەی چەند مێزو شوێنێکی بازاڕەکەی سووتان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆکەوە کۆنترۆڵ کرا.