لاوڕۆڤ: ئەڵمانیا پەرەی بە سیاسەتەکانی لە دژی ڕووسیا داوە

(0) / / ئەورووپا / سرگێی لاوڕۆڤ


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەڵمانیا پەرەی بە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ڕووسیا داوە بەڵام مۆسکۆ بەردەوام ئامادەی وتووێژە.

سرگێی لاوڕۆڤ سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەڵمانیا وتی کە ئەم پەیوەندییانە بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت و لە ئێستادا ئەڵمانیا سیاسەتەکانی لە دژی ڕووسیا زیاتر کردووە و هەوڵ دەدات ڕووسیا بەردەوام وەک هەڕەشەیەک لە سەر ئەورووپا بناسێنێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەڵمانیا هەندێک تۆمەتی بێ بنەما دەداتە پاڵ مۆسکۆ و میدیاکانی ئەو وڵاتەش بوونەتە ئامرازی لاوازکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات.

وتیشی کە مۆسکۆ بەرلین وەک کاراکتەرێکی گرنگی نێودەوڵەتی دەزانێت و جەخت لە سەر وتووێژی ڕاستگۆیانە لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر لە گەڵ ئەڵمانیا دەکاتەوە./.