سەرۆک ئەرکانی سوپای نایجڕیا کوژرا

(0) / / ئەفریقیا / نایجڕیا


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکایەتی کۆماری نایجڕیا ڕایگەیاند کە بە هۆی ڕووداوێکی ئاسمانییەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی کادونا، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەم وڵاتە و چەند کەسێکی دیکەی هاوڕێی کوژراون.

ئیبراهیم ئەتاهیرۆ بیست و پێنجەمین سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای نایجڕیا بە هۆی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەوە کوژرا.

هێزی ئاسمانی نایجڕیا لێکۆڵینەوەکانی لە سەر ئەم ڕووداوە دەستپێکردووە و ڕایگەیاندووە کە ئیبراهیم ئەتاهیرۆ بەردەوام هەوڵی کۆتایی هێنانی بە کێشە ئەمنییەکانی نایجڕیا داوە./.