محەممەدی حاجی مەحمود ئامادەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید بکات

(0) / / كوردستان / محەممەدی حاجی مەحمود


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر سەرۆکی هەرێم لە ناوی خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، ئامادەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید بکات.

محەممەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لە دەستووردا بڕیار بدرێت کە سەرۆکی هەرێم لە ناو خەڵکەوە و بە دەنگی ڕاستەوخۆی ئەوان هەڵبژێردرێت، ئامادەیە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سیستەمی سیاسی دەتوانێت پەرلەمانی بێت بەڵام ئەگەر سەرۆکی هەرێم لە ناو خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، دیمۆکراسیترە و مافی هەموو تاکێکی کوردستان پێشێل ناکرێت، بەو پێیەی کە ڕێگری لە هیچ کەسێک ناکرێت دەنگ نەدات./.