یەکێتی بە فەرمی هەڵوێستی خۆیی لە سەر پەیوەندییەکانی لە گەڵ پارتی ڕاگەیاند
(0) /
وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند کە لە گەڵ پارتی کێشەیان هەیە بەڵام بەو شێوەیە گرژ نییە کە باس دەکرێت و هیچ ئەگەرێکیش بۆ سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ نییە.
ئەمین باباشێخ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە لە گەڵ پارتی کێشە و ناکۆکیمان هەیە بەڵام ئەو گرژی و توندووتیژییەی کە باس دەکرێت وا نییە.
ناوبراو وتی کە لە گەڵ پارتی سەبارەت بە کێشەکان و بەرپرسیاریەتی هاوبەش دانوستان کراوە.
ئەمین باباشێخ وتی کە ئێمە بڕیاری سیاسی خۆمان ڕادەستی میدیاکان ناکەین و خۆمان بڕیاری سیاسی دەدەین.
وتەبێژی یەکێتی وتی کە هیچ ئەگەرێک بۆ شەڕی ناوخۆ نییە، ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ دانوستان لە سەر کێشەکان نیشانداوە./.
تێبينيێك بنێرە: