پەرلەمانتارێک دۆخی دارایی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / مووچە


Jun 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کێشەی دواکەوتنی مووچە کێشەیەکی تەکنیکی نییە و پەیوەندی بە ململانێ سیاسییەکانەوە هەیە.

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندووە کە داهاتی گەڕێندراوی سلێمانی بۆ وەزارەتی دارایی ئەم مانگە بە ڕێژەی لە سەدا 10 کەمیکردووە و لە بەرامبەردا پارتیش داهاتی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی کەمکردووەتەوە، هەر بۆیە داهاتی ژێر دەستی وەزارەتی دارایی بە ڕێژەی لە سەدا 20 تا 25 کەمبووەتەوە.

ناوبراو وتی کە لە ئێستادا تەنیا 300 ملیۆن دۆلار لە داهاتی فرۆشتنی نەوت لە خەزێنەی وەزارەتی داراییدایە، هەر بۆیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەک مانگی پێشوو دابەش ناکرێت و پرۆسەکە بە سستی دەڕواتە پێشەوە./.