حکومەتی هەرێم باسی ئەگەری لابردنی لێبڕینی مووچە دەکات
(0) /
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر نرخی نەوت بەرز ببێتەوە، سەقامگیری هەبێت و چاکسازی بکرێت، حکومەت دەتوانێت بە بێ لێبڕینی مووچە دابەش بکات.
جوتیار عادل لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە ئێمە لە دۆخێکداین کە حکومەتی بەغدا نزیکەی 11 مانگە پارەی نەناردووە و تەنیا بە داهاتی کوردستان توانراوە کە مووچە دابەش بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وایکردووە کە هەر 30 ڕۆژ جارێک حکومەت بتوانێت مووچە دابەش بکات./.
تێبينيێك بنێرە: