ئەدهەم بارزانی داوای ئازادکردنی پێنج چالاکوانەکەی بادینان دەکات
(0) /
ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری زیندانیکردنی پێنج چالاکوانەکەی دەڤەری بادینانی کردووە.
ئەدهەم بارزانی وتی کە هیوادارم دەزگای داد لە کوردستان بەو بڕیارەدا بچێتەوە کە چەند گیراوی دەڤەری بادینان بە زیندان سزا دراون.
ناوبراو وتی هیوای ئەوە دەخوازم کە ئەو پێداچوونەوە ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی گیراوەکان بتوانن بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان./.
تێبينيێك بنێرە: