محەممەدی حاجی مەحمود کۆنفیدراڵی وەک باشترین چارەسەر بۆ کورد لە عێراق دەخاتەڕوو

(0) / / كوردستان / محەممەدی حاجی مەحمود


Jun 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە باشترین چارەسەر بۆ کورد لە عێراق سیستەمی کۆنفیدراڵییە.

محەممەدی حاجی مەحمود بە ئاماژە بە پەرتەوازەیی کورد لە عێراق ڕایگەیاندووە کە دەسکەوتەکانی کورد لە عێراق بە هۆی یەکگرتووییەوە بووە و ئێستا پەرتەوازەیی زیانێکی زۆری بە کوردستان گەیاندووە.

ناوبراو داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کردووە کە پێداچوونەوە بە دۆخی ناوخۆ و چاکسازی گشتگیر بکەن لە بەر ئەوەی کە بەغدا ئامادە نییە هیچ ڕێکەوتنێک بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات./.