زانیاری نوێ لە سەر گیراوانی بادینان ئاشکرا دەبێت
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هەندێک زانیاری نوێی لە سەر دۆسیەی گیراوانی بادینان ئاشکرا کردووە.
شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاماژە بە سەردانێکی لێژنەکە بۆ لای گیراوانی بادینان ڕایگەیاندووە کە گیراوان گلەییان لە بابەتی جێگە و ڕێگەیان نەبووە و دۆخی تەندرووستییان باش بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە قسە لە گەڵ ئەو گیراوانە کراوە و باسیان لەوە کردووە کە کێشەی تەندرووستی و جێگە و ناڕەحەتییان نییە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە گیراوانی بادینان باسیان لەوەش کردووە کە هیچ فشارێکیان لە سەر نییە./.
تێبينيێك بنێرە: