دوو تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / / كوردستان / ڕوانگه تاوان کۆمەڵایەتی


Sep 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دزییان لە فرۆشتگایەك كردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرشتگاكەی دزی لێكراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەك لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە بڕێك پارەیان لە فرۆشتگاكە دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکراشیکرد:"
لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ( ب،ب،م و  ی ، ی ، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .