سەرۆك کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبێتەوە
(0) /
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید سێشەممە 3-9-2024 سەردانی بەڕێز فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد.
لە میانەی دیدارەکەدا، چەندین بابەتی گرنگ تاووتوێ کران، لەوانە پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و روبەڕوبونەوەی هەوڵە تیرۆریستییەکانی داعش، کە دەیەوێت سەقامگیری تێکبدات.
بەڕێز سەرۆك کۆمار باسی لە گرنگی گۆڕینەوەی بیروڕا کرد لەسەر ئەو پرسە گرنگانەی کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە، بەتایبەتی دوای وەستانی کۆبونەوەکانی چوار سەرۆکایەتییەکە تا یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەروەها دوپاتیکردەوە، سەرۆکایەتی کۆمار هەمیشە جەخت لە پابەندبون بە دەستور و یاسا دەکاتەوە لە هەموو ئەو دۆسیانەی دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری، هاوکات پشتیوانیی بڕیارە بێلایەنەکانی دەسەڵاتی دادوەریی دەکات، کە دوور لە کاریگەرییە سیاسییەکان دەدرێن.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دوپاتیکردەوە، دەسەڵاتی دادوەری هەمیشه جەختی له پابەندبونی بە یاساوە کردۆتەوە و تەنها خۆی بڕیاردەرە، بە یەك دووریش لەگەڵ هەموان دەوەستێت لەو دۆسیانەی دەخرێنە بەردەستی، بەبێ گوێدانە سروشتی ئەو دۆسیانە. هەروەك جەختیکردەوە، دەسەڵاتی دادوەری بە پارێزەری یاسا و دەستور دەمێنێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: