ئەرسەلان ساڵەح حەسەن:  پێویستە پەیامەکانی پێغەمبەر د.خ، بکەین بە هۆکارێک بۆ دروستکردنی خێزانێکی ئاسودە و  کۆمەڵگایەکی بەختەوەر

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانە ئەرسەلان ساڵح پێغەمبەر مەولوود


Sep 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، ئەرسەلان ساڵەح حەسەن، کادیری باڵای حیزبی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، ڕایگەیاند: لە یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد (ص) هیوادەخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی و بەتایبەت بۆ گەلی کوردی مسوڵمان.

وتیشی: دیارە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر د.خ، کاتێکی تایبەتە،  بەتایبەت بۆ ئەمڕۆ کە هەمووان پێویستیمان بەو پەیامە جوانەی  پێغەمبەر د.خ، هەیە، کە خودا خۆی پێی فەرمووە ئێوە ڕەحمەتن بۆ هەموو جیهایان، بۆیە یادی ئەم کەسایەتییە مەزنە خۆی لەخۆیدا مرۆڤایەتی پێویستییەکی هەم هەنوکەی بوو هەمیش پەیامێکی دورمەوداش بوو، بۆزاتی خۆی کە پێش 1400 ساڵ کە هاتە وجود، گرنگییەکی هەنوکەی بوو بۆ ئەو زەمان و زەمینەی کە لەو قۆناغەدا ژیا، بەڵام گەورەی پەیامی پێغەمبەر د.خ، کە بەرجەستەدەبێت لە قورئانی پیرۆزدا ئەوەیە کە ئەو پەیامە پەیامێکی دورمەودایە و پەیوەست نییە بە زەمان و زەمین و گەل و نەتەوەیەکەوە، بەڵکو پەیامێکی دورمەودایە تەنانەت بۆ ئەودیوی قەبریش مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی و لەسەری دەڕوات، بەڵام بۆ ئەم کاتەی کە ئێمە تیایدا دەژین گرنگییەکی خۆی هەیە.

ئەرسەلان ساڵەح حەسەن،ڕونیشیکردەوە: لە کۆی مرۆڤایەتی  چەند ورددەبینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە مرۆڤایەتی پێویستی بە ئاینێکی ئاواهەیە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی تێدایە لەڕووی پەیامەکەیەوە، ئەویش پەیامێکی مرۆڤایەتییە، واتا کۆی مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی،هەروەها باسی لەوەشکرد: لە هەرێمی کوردستاندا ئێستا بەداخەوە هەندێک حاڵەت دەبینین لەبابەتی لێکترازان و دورکەوتنەوەی تاکەکان و هەندێک حاڵەتی خێزانی، کە دەخوازێت ئێمە وەکو مسوڵمانێک سود لە پەیامەکانی پێغەمبەر د.خ، وەربگرین بەوەی کە بیکەین بە هۆکارێک بۆ دروستکردنی خێزانێکی ئاسودە و بەختەوەر و دواجار دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بەختەوەر

ئەرسەلان ساڵەح حەسەن، کادیری باڵای حیزبی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، ڕونیشیکردەوە: ئەم یادە مەزنە بۆ ئێستای ئێمە زۆر گرنگە بەتایبەت  کە نزیک دەبینەوە لە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بۆیە ئومێد دەکەین لەم یادی لەدایکبوونە بەو مانشێتە گەورەی خودا کاربکەین کە تێبگەین حەقی ڕەها تەنها لای ئێمە نییە جگە لە خودا نەبێت، بۆیە گرنگە لەم یادەدا بتوانین خزمەتگوزاری و ئاسودەی و قبوڵکردنی ڕای جیاواز و بە ئاسای لە جیاوازییەکانی یەکدی بڕوانین و ئەم جیاوازیانە لە هەموو ڕویەکەوە  نەبێتە هۆی لێکترازانمان ، بەڵکو ببێتە هۆکارێک بۆ یەکڕیزیمان