بۆ ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا جێبەجێ نەکراوە؟

(0) / / كوردستان / بەشیر حەداد


Jun 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕۆتیناتێکی کوشندە لە مامەڵە ئیدارییەکانی دەزا حکومییەکانی عێراق بەربەستی سەرەکی جێبەجێکردنی بودجە و ڕێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدایە.

بەشیر حەداد ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 چەسپاوە بەڵام بە هۆی ڕۆتیناتێکی زۆر بە تایبەت لە لایەن وەزارەتی داراییەوە جێبەجێ نەکراوە.

ناوبراو وتی کە دەبێت هەولێر و بەغدا پابەندی یاسا بن و ئەم ڕێکەوتنە وەک خۆی جێبەجێ بکەن./.