ئەمڕۆ هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی دوکان دەست پێدەکات

(0) / / كوردستان / دوکان زێی دوکان سیروان سەرحەد


Sep 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/٩/٢٩ هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی دوکان دەست پێدەکات و  هاوڵاتیان و تەواوی ژینگە دۆست و فەرمانبەرانیش دەتوانن بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن .

سیروان سەرحەد قائیمقامییەتی قەزای دوکان، بۆ ڕوانگە ڕایگیاند:"لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە ئاوی زێی دوکان دەگیرێتەوە .

وتیشی:" ئەمڕۆ هەڵمەتەکە دەست دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئاوی زێی دوکان دەگیرێتەوە و لە کاتژمێر ۱۰ی بەیانی دەست دەکەن بە هەڵمەتی پاک کردنەوەکە .

سیروان سەرحەد ڕونیشیکردەوە:" لەم هەڵمەتەدا دەیان چالاکی بواری ژینگەو فەرمانبەر و خاوەن پڕۆژەی سنورەکە بەشداری تیادا دەکەن .

سیروان سەرحەد قائیمقامییەتی قەزای دوکان، ئاشکرایشیکرد:"
ئەم هەڵمەتە دامەزراوەی ڤیم بە هەماهەنگی قائیمقامییەتی قەزای دوکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەشکرد داوا لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەین پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان بن و ڕێز لە سروشتی جوانی ناوچەکە بگرن .