ئیسرائیل: حزبوڵڵای لوبنانی لەهێرشەکانیدا بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیکردوە بەسودوەرگرتن لەمانگە دەستکردەکانی ئێران

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە کوردستان ئیسرائیل لوبنان ئێران


Oct 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی بەجۆرێک ئامانجەکانیان دەپێکن نیگەرانی لای ئیسرائیل دروستکردووە و  پەیامنێری کاروباری سەربازیی رادیۆی دەنگی ئیسرائیل ڕونیکردوه‌تەوە کە پاڵپشتی تەکنیکیی وێنە ڕاستەوخۆکانی مانگە دەستکردەکانی ئێران، ڕۆڵی هەیە لەوردیی پێکانی هێرشەکان.

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حزبوڵڵای لوبنانی لەهێرشەکانیدا بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل، دەستیکردوە بەسودوەرگرتن لەمانگە دەستکردەکانی ئێران، ئەمەش نهێنیی وردی پێکانی ئامانجەکانە لەلایەن ئەو فڕۆکانەوە.

حزبوڵڵای لوبنانی سود لەفرۆکەی بێفڕۆکەوانیی "مەرسەد-1" وەردەگرێت، کە لەسەر بنەمای مۆدێلی "مهاجر-2"ی ئێرانی دروستکراوە، کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا  لەدوری 95 کیلۆمەتر لەسنوری لوبنان بەر چێشتخانەیەکی سەر بەهێزەکانی گۆلانی کەوتوەو بەهۆیەوە 69 کەس برینداربون‌و چوار کەسیش کوژراون.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، "سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان بینیوە، بەڵام دواتر لەسەر ڕادار ونبوە ئەمەش پرسیاری زۆری لای دامەزراوەی ئەمنیی‌و سەربازیی ئیسرائیل دروستکردوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوپاتیکردەوە کە ئیسرائیل کار بۆ پەرەپێدانی چارەسەرەکان دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی درۆنەکان، هاوکات سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل هێرشەکەی بە"سەخت‌و ئازاربەخش" وەسفکرد، بەوپێیەی کوشتنی لانیکەم چوار سەربازی لێکەوتەوە.