دەم پارتی: هێرشەكە تێكدەرانەیە و گومانمان هەیە لە كاتی ئەو هێرشە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان دەم پارتی


Oct 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دەم پارتی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕی تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئیدانەی هێرشەکەی وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا دەکەین".

لەناوچەی كەهرمان كازانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ھێرشێکی خۆکوژی و چەکداری کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگری ئاسمانی و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکی بەناوی (TUSAŞ) و بەهۆیەوە ٤ كەس كوژران و ١٤ كەس بریندار بوون، هەروەها دوو چەكداریش كوژران لەمبارەوە  دەم پارتی، كە پارتی كوردی توركیا ناسراوە لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی ئەو هێرشە خۆكوژیەی و چەكدارییەی كرد و ڕایگەیاند" هێرشەكە گێرەشێوێنی و تێكدەرانەیە و گومانیان هەیە لە كاتی ئەو هێرشە".

لای خۆشیەوە عەلی یەرلی كایا، وەزیری ناوخۆی توركیا وتی" تەقینەوەكە تیرۆرستی بووە و دوو لە چەكدارەكان كوژراون، كە ژن و پیاوێكن وهێزە تایبەتەكانی توركیا شوێنی ڕووداوەكەیان گەمارۆ داوە".