یەکگرتووی ئیسلامی: ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان خەراپترین خولی پەرلەمانە

(0) / / كوردستان / یەکگرتووی ئیسلامی


Jul 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، خولی پێنجەمی پەرلەمانی بە خەراپترین خول ناو برد و وتی کە ئەم خولە لە ڕاستیدا لە ئاست پێویستی و چاوەڕوانی خەڵکدا نییە.

سەرچنار ئەحمەد بە ماڵپەڕی شار پرێس ی ڕایگەیاند کە پەرلەمان لە ڕووی چاودێرییەوە زۆر لاوازە و تا ئێستا لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە لێپرسینەوە لە وەزیرێک بکات.

ناوبراو وتی کە بەم هەموو گەندەڵی و خەراپەکارییەوە، پەرلەمان نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی بۆ لێپرسینەوە لە حکومەت بگێڕێت./.