دەیەمین فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

(0) / / كوردستان / زایەڵە هەنار هەڵەبجە


Oct 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ دەیەمین فیستیفاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد و ئەندامێکی دەستەی سەرپەرشتیاری فیستیفاڵەکەش ڕایدەگەیەنێت:"لەڕابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆناوە گرفتمان بۆ دروست دەبوو، بەڵام ئەمساڵ هیچ گرفتێکمان نییە و فیستیفاڵەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت

ئومێد ئەحمەد حەمە، ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری فیستیفاڵی هەنار لە هەڵەبجە، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"
ساڵانی ڕابردوش چالاکی لەم جۆرەمان هەبووە، بەڵام بەم ڕەنگەو بەم بۆنەنەبووە، بەڵام لە ساڵی 2015 ەوە بەمشێوەیە بەردەوامین و هەموساڵێک بەرنامەی تایبەتمان هەبووە بۆ بەڕێوەچوونی فیستیفاڵەکان و مانگێگ بەرلە دەستپێکردنی فیستیفاڵەکان ئامادەکاری تەواوی بۆ دەکەین.

وتیشی:"  لەڕابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆناوە گرفتمان بۆ دروست دەبوو، بەڵام ئەمساڵ هیچ گرفتێکمان نییە و فیستیفاڵەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت.

ئومێد ئەحمەد حەمە، ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری فیستیفاڵی هەنار لە هەڵەبجە، ڕونیشیکردەوە:" هەوڵمان داوە فیستیفاڵی ئەمساڵ زۆر جیاوازبێت لە فیستیفاڵەکانی ڕابردوو، هەروەها هەوڵمانداوە ئەو گرفتانەی کە ساڵانی ڕابردوو هەمانبوو ئەمساڵ ئەو گرفتانە چارەسەربکەین،

لای خۆشیەوە کەیوان فەریق تۆفیق، بەشداربوویەکی فیستیفاڵەکە بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" ئەمساڵیش وەکو ساڵانی ڕابردوو بەشداری فیستیفاڵەکەمان کردووە و خۆشبەختانە ئەمساڵ فیستیفاڵەکە بەشێوەیەکی زۆرجوان ڕازێنراوەتەوە و سەردانیکەران بەرهەمی ناوازە دەبەنەوە.

وتیشی:"  ئەمڕۆیەکەم ڕۆژی فیستیفاڵەکەیە و ڕۆژبەڕۆژ بەرهەمی جیاوازتر پێشکەش دەکرێت و نزیکەی 600 کەپر بۆ بەشداربووان ئامادەکراوە و دابەشکراوە بەسەر چەند بەرهەمێکدا و لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان بەشداربووان بەرهەمی خۆیانیان هێناوە بۆ فرۆشتن.

کەیوان فەریق تۆفیق، ڕونیشیکردەوە:" بەرهەمەکشتوکاڵیەکان و بەتایبەت بەرهەمی هەنار پێویستی بەم فیستیفاڵانەهەیە دەبێت کارێک بکرێت بۆئەوەی بەرهەمەکانمان بە خەڵکی بناسێنین و هەروەها داواکارین حکومەت گرنگی زیاتر بەم فێستیفاڵانەبدات، چونکە ساڵ بەساڵ بەرهەمی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە زیاددەکات و   هەروەها پێویست دەکات لە هەڵەبجە چەندین کۆگای تایبەت بە هەڵگرتنی هەنار بکرێتەوە بۆئەوە بتوانین بۆماوەیەکی زۆر بەرهەمەکانمان بپارێزین و ناچارنەبین ڕاستەوخۆ بەرهەمەکان بخەینە بازاڕەوە و بتوانین بۆ ماوەیەکی زیاتر پارێزگاری لە بەرهەمەکانمان بکەین، هەروەها پێویست دەکات حکومەت چەندین کارگەی شەربەتی سروشتی هەنار لە ناوچەکەدا بکاتەوە بۆئەوەی ئەم بەرهەمە بەنرخێکی زۆر هەرزان ڕەوانەی بازاڕەکانی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق نەکەین.