ئایا کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی یەکێتی ئەنجامێکی هەبووە؟
(0) /
شەوی دووشەممە 12 ی تەمموزی 2021 بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی کۆبوونەوە، ئەو کۆبوونەوە سێ کاتژمێرییە هیچ ڕاگەێندراوێکی لە سەر بڵاو نەبووەتەوە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی و پۆڵات شێخ جەنگیش بەشدارییان کردووە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی بووە.
بە پێی زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە سەر چەند پرسێک هاوڕا بوون بەڵام لە سەر بەشێکی زۆری کێشەکان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.
تێبينيێك بنێرە: