لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاو کردەوە، داوای لێکراوە کوردستان بە جێ بێڵێت
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە لە سەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە پەنا بۆ دادگای سلێمانی دەبات.
لە پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگیدا هاتووە کە: دەمەوێت لێرەوە ئەندام و کادیر و لایەنگران و کۆمەڵانی خەڵک ئاگادار بکەمەوە کە لە ئێستادا پێم ڕاگەێندراوە کوردستان بە جێ بێڵم، بە پێچەوانە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم و لە کوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە کە وەک کۆڵەکەیەک ڕوبەڕوی ئەم پیلانگێڕییە ببمەوە و تا دوا هەناسەم گەلەکەی خۆم بە جێ نەهێڵم./.
تێبينيێك بنێرە: