فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی دەرچوو

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەرکرد.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە فەرمانەکەی دادگا لە سەر سکاڵای کەسێک بووە نەک بافڵ تاڵەبانی و دۆسیەکە پەیوەندی بە ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و لێسەندنی پارە بە زۆر هەیە.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسە سکاڵای یاسایی لە سەر هاوسەرۆکی یەکێتی تۆمار کردووە./.