یەکێتی بە فەرمی داوای جێهێشتنی کوردستان لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی داوای لە هاوسەرۆکی ئەم حیزبە کردووە کە کوردستان بە جێ بێڵێت.

لە کۆمەڵە بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی تایبەت بە چارەنووسی لاهور شێخ جەنگی هاتووە کە ناوبراو لە رۆژی 24 ی مانگەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ موڵەتی هەیە کوردستان جێ بێڵێت تا پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

یەکێتی ڕایگەیاندووە کە نابێت لاهور شێخ جەنگی تا دوو هەفتە پاش ئاشکرابوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ کوردستان بگەڕێتەوە.

هەروەها داواش لە ناوبراو کراوە کە پاڵپشتی خۆی بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان ڕابگەێنێت.

بڵاوەپێکردنی هێزە نافەرمییەکان یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و داوای ئەم حیزبە لە لاهور شێخ جەنگییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوبراو بەردەوام جەختیکردووەتەوە کە کوردستان بە جێ ناهێڵێت./.