کێشەکانی یەکێتی و هەوڵی سێ سەرکردە جافەکە

(0) / / فایلی تایبەت / لاهور شێخ جەنگی


Aug 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

کێشە و ناکۆکییەکانی یەکێتی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ، ئەوەش لە پاش نامەی فەرمی مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبەیە بۆ لاهور شێخ جەنگی کە داوای لێکراوە کوردستان جێ بهێڵێت.

سێ سەرکردەی یەکێتی بۆچوونێکی سێهەمیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم حیزبە خستووەتەڕوو. ماڵپەڕی شارپرێس ڕایگەیاندووە کە ئەوان سەردانی هەر دوو لایەنی ناکۆک دەکەن.

ئەو سێ سەرکردەیە بریتین لە مەحمود سەنگاوی، عەدنانی حەمەی مینا و حامیدی حاجی غالی کە بە سێ سەرکردەی سەربازی دەناسرێن و هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتیشن، ئەوان هەروەها بە سەرکردەکانی تیرەی جاف لە یەکێتی ناسراون.

سێ سەرکردەکەی یەکێتی پرۆژەیەکی نوێیان خستووەتەڕوو کە دەوترێت جیاوازیی لەو دوو بۆچوونەی پێشوو هەیە. ئەوان لە ساڵانی ڕابردوو بە جۆریک خۆیان وەک تیمێکی هاوبەش پیشان داوە و ئێستاش چاوەڕوان دەکرێت لەم هەوڵەیان سەرکەوتن بە دەست بێنن.

سەرچاوەیەک بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە کە ئەمە کۆتا هەوڵە لە نێوان هەر دوو سەرۆکی ناکۆکی یەکێتی و بۆ ڕزگاربوونی ئەم حیزبەیە لەو دۆخە دژوارە تێیکەوتووە و هەروەها بۆ ڕێگرییە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی دیکە./.