ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: دوا بڕیار لای ئەنجومەنی سەرکردایەتییە

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بەردەوامە و لاهور شێخ جەنگی داواکارییەکەی بافڵ تاڵەبانیی بۆ جێهێشتنی کوردستان ڕەتکردووەتەوە.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانە و دوا بڕیاریش لای مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتییە.

ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی کراوە و ڕای جیاواز هەیە بەڵام هەوڵەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەڕوات.

ناوبراو وتی کە یەکێتی توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە و دوا جار مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیار دەدەن./.