نێچیرڤان بارزانی چی بە پەرلەمانتارانی بەریتانیا ڕاگەیاند؟
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ دۆستایەتی کوردستان وتی کە هەرێم وەک هەمیشە بە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە ئامادەین سەرجەم کێشەکان لە گەڵ حکومەتی بەغدا بە وتووێژ و لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین.
ڕاگەێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات کە بارزانی لەو چاوپێکەوتنەدا کورتەیەکی لە سەر ڕەوش و پێشهاتەکانی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچەکە پێشکەش کرد، هەروەها تێڕوانینی خۆیی لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و هەوڵ و هەنگاوەکان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە خستەڕوو./.
تێبينيێك بنێرە: