فەرەنسا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی لە ئەفریقا ڕاگەیاند

(0) / / ئەفریقیا / داعش


Sep 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئەفریقا بە هۆی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتەوە کوژراوە.

ئیمانۆیل مەکرۆن ڕۆژی پێنج شەممە لە تویتەردا ڕایگەیاند کە هێزەکانی فەرەنسا عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی سەرکردەی داعشیان لە بیابانی گەورە لە ناو بردووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، فلۆرانس پارڵی وەزیری بەرگری فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە کوشتنی سەحراوی گورزێکی کوشندەیە لە سەر داعش لە ئەفریقا و جێگرتنەوەی ناوبراو بە دڵنیاییەوە بۆ داعش ئەستەم دەبێت.

سەحراوی ساڵی 2017 بە کوشتنی چوار سەربازی ئەمریکی لە وڵاتی نایجڕیا تۆمەتبار کرابوو./.