پارێزەرانی جزیرە، هێزێکی نوێی ئەمریکا لە سوریا

(0) / / فایلی تایبەت / هێزەکانی سوریای دیمۆکرات


Sep 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزێکی نوێ لە ژێر چاودێری هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە پاڵپشتی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ناوچە سنورییەکانی سوریا لە گەڵ عێراق پێک دەهێندرێت.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی، لە داهاتوویەکی نزیکدا دامەزراوەیەکی سەربازی نوێ بە ناوی پارێزەرانی جزیرە (حماە الجزیرە) ڕادەگەێندرێت کە لە هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە پێک دێت و ئەرکی ئەوان پاراستنی ناوچە سنورییەکانی سوریایە لە گەڵ عێراق.

ئەو هێزانە لە ژێر چاودێری هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدا دەبن و بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە چالاکی دەکەن.

ئەو دامەزراوە سەربازییە بەشێک لە پرۆژەیەکی گەورەتر بۆ ڕاکێشانی هێزە عەشایری و مەدەنییەکانی عەرەب لە ناوچەکەیە لە پێناو پێکهێنانی دامەزراوەیەکی سیاسی یەکگرتووی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات.

فەرماندەیی ئەو هێزەش دەدرێتە کەسێک بە ناوی ڕافع سەلمان حەڕان شمەری ئەندامی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کە لە هۆزی شمەرە وەک گەورەترین هۆزی عەرەبی ناوچەکە.

ئەو هێزانە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 6 هەزار کەس و بڕیارە ئاسایشی ناوچە سنورییەکانی سوریا لە گەڵ عێراق بە درێژایی 150 کیلۆمەتر لە یعربیە تا نزیک شاری الهول لە ئەستۆ بگرن.

بەشێک لەو هێزانەش بە ناوی الفزعە چالاکی دەکەن کە تایبەتن بە هۆزی شمەر و بڕیارە ئاسایشی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دابین بکەن.

ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێزانە بە واتای ئەوە نییە کە چیدی پێویست بە بوونی هێزەکانی ئاسایش ناکات./.