بە سەدان خوێندکاری قوتابخانەیەکی نایجڕیا ڕفێندران

(0) / / ئەفریقیا / نایجڕیا


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

تەنیا پاش هەفتەیەک لە ڕفاندنی خوێندکارانی نایجڕیا، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە گرووپێکی چەکدار بە سەدان خوێندکاری دیکەی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕفاندووەتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە گرووپێکی چەکدار هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەیەک لە ویلایەتی زمفرا لە باکوری ڕۆژئاوای نایجڕیا و بە سەدان خوێندکاری ڕفاندووە.

قایمقامی ویلایەتی زمفرا ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام وردەکاری زیاتری ئاشکرا نەکردووە.

کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاندووە کە لانیکەم 300 خوێندکار لەو هێرشەدا ڕفێندراون.

ئەمەش دووەم هێرشی لەو جۆرەیە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو لە نایجڕیا.

هەفتەی ڕابردووش دەیلی میل لە سەر زاری سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاندبوو کە بە سەدان خوێندکاری کوڕ لە ناوچەی کاگارای نایجڕیا ڕفێندراون./.