پارتی: هەوڵی بردنەوەی تەواوی کورسییەکانی دهۆک دەدەین

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Oct 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند کە حیزبەکەی هەوڵ دەدات سەرجەم کورسییەکانی ئەم پارێزگایە بباتەوە.

خالید ئەحمەد وتی: بە بڕوای ئێمە خەڵک بە تایبەت گەنجان بە ڕێژەیەکی زۆر بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و کار بۆ ئەوە دەکەین بتوانین سەرجەم کورسییەکانی پارێزگای دهۆک ببەینەوە.

ناوبراو وتی کە پارتی لە پارێزگای دهۆک تایبەتمەندی خۆیی هەیە و لە 11 کورسی ساڵی 2018 لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە 10 کورسی بە دەست بێنێت و ئەمجارەش سەنگی ڕاستەقینەی خۆی بە دەست دەهێنێتەوە./.