سی ئێن ئێن: بایدن دەبێت گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران بکات

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە چوار ساڵ خولی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ بەرامبەر بە ئێران کاریگەری نەبووە و حکومەتی بایدن دەبێت گۆڕانکاری لەم سیاسەتانەدا بکات.

لە ڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێندا هاتووە کە جۆبایدن لە کاتێکدا گەیشتووەتە سەر کورسی دەسەڵاتی ئەمریکا کە ئەم وڵاتە ڕوبەڕوی کێشەیەکی جیدی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتەوە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە بایدن ئەوەی پیشانداوە کە سیاسەتێکی جیاوازی لە ناوچەکە دەوێت، وەک چۆن کە ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی سعوودیە لە یەمەن بێنێت.

سی ئێن ئێن هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو سیاسەتەی دوناڵد ترەمپ لە ماوەی 4 ساڵ سەرۆکایەتی خۆی لە دژی ئێران جێبەجێی کرد سەرکەوتوو نەبووە و ئەمریکای لە هەڵگیرسانی شەڕێک لە گەڵ ئێران نزیک کردەوە./.