گۆڕان: حکومەت داهات بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە

(0) / / كوردستان / بزوتنەوەی گۆڕان


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا داوایەکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

عومەر سەیدعەلی لە کۆبوونەوەیەکی حیزبیدا جەختیکردەوە کە بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر ئامانجەکانی بەشداری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم وەک چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبێت.

ناوبراو داوای ئەوەیکردووە کە ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەنە ڕێکەوتن، حکومەتی هەرێم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە و مووچەش لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە حیزبەکەی وەک بەشداربوویەکی حکومەت بەردەوام داوای ئەوەشیکردووە کە بە پێی دەستووری عێراق مامەڵە لە گەڵ هەناردەی نەوتی کوردستاندا بکرێت./.