جەبار یاوەر: داعش هەر ماوە
(0) /
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ساڵ بە ساڵ جموجوڵەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق زیاتر دەبێت.
جەبار یاوەر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە داعش تەنیا خەلافەتەکەی لە دەست داوە و لە مەشقکردنی ئەندامان و هێرش و جموجوڵەکانی بەردەوامە.
ناوبراو وتی کە هێرش و پەلامارەکانی داعش لە ناوچەکانی سەر بە مادەی 140 زیاترن و ئەوەش بە هۆی بۆشاییەکی ئەمنییە کە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان لەو ناوچانەدا دەبینرێت./.
تێبينيێك بنێرە: