محەممەد حاجی مەحمود چۆن وەڵامی عەبادیی داوەتەوە؟
(0) /
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان وەڵامی پەیامەکەی 16 ی ئۆکتۆبەری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی دایەوە.
محەممەد حاجی مەحمود لە نووسینێکدا ڕایگەیاندووە کە هەندێک جار پێویست بەوە دەکات ئاوڕێک لە ڕابردوو بدرێتەوە تا بۆ ئێستا و داهاتوو سوودی لێ وەربگیرێت بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە ڕەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوە و شانازی بە تاوانە قیزەونەکانییەوە دەکات، ئەویش عەبادییە کە یادی 16 ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوە و وەک پاڵەوانی عەرەب شانازی بە خۆیەوە دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە پاش سەدام، حەیدەر عەبادی عێراقی لە بەر یەک هەڵوەشاندووەتەوە و وەجاخی عەلی حەسەن مەجید و سەدامی ڕۆشن کردووەتەوە.
محەممەدی حاجی مەحمود عەبادیی بە پەروەردەی دەستی بەریتانییەکان و تاوانبار ناو بردووە./.
تێبينيێك بنێرە: