پارتی: پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە شایستەی خۆمان دەزانین

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Oct 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

کاندیدی سەرکەوتووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق لە کەرکوک ڕایگەیاند کە حیزبەکەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە شایستەی خۆی دەزانێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا کە هاوکات ئەندامی لێژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوکە، وتی کە ئەم شارە کۆمەڵە گرفتێکی گەورەی هەیە وەک گرفتی یاسایی و دەستووری، ئەمنی و ئیداری.

ناوبراو وتی: چەند گوندێکی کەرکوک بە هۆی هەڕەشەکانی داعشەوە مەترسی چۆڵکردنیان لە سەرە و ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.

کاندیدەکەی پارتی وتی کە بوونی پارێزگارێکی باش دەتوانێت کۆمەڵێک لەو گرفتانە چارەسەر بکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا وتی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەوەی دەرخست کە پارێزگاری کەرکوک مافی کوردە، لە سەر ئەوەش کە کێ پارێزگار بێت، بە پێی مافی خۆی پارتی چاوەی لە وەرگرتنی ئەو پۆستەیە./.