حەلبوسی هەر دوو باڵیۆزی ئێران و تورکیا ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداریی بە هەر دوو باڵیۆزی ئێران و تورکیا داوە کە دەست لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە وەرنەدەن.

محەممەد حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاندووە کە ئەرکی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق تەنیا نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکانی خۆیانە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەندێک لە نوێنەرانی ئەو وڵاتانە دەزانن کە ئەرک و ڕاسپاردەکانیان چییە و دەست لەو پرسانە وەرنەدەن کە پەیوەندیی بەوانەوە نییە.

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پاش لێدوانەکانی باڵیۆزی ئێران دێت سەبارەت بە شەنگال و کاردانەوەی باڵیۆزی تورکیاش بەرامبەر بەو لێدوانانە./.