جەمال کۆچەر باس لە بێزاریی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتداران دەکات
(0) /
جەمال کۆچەر کاندیدی براوەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە لە ناوچەی بادینان و خاوەنی زۆرترین دەنگیشە لە هەڵبژاردنەکەی ئەم دواییەی عێراق، ئەو بە تەنیا 56 هەزار و 702 دەنگی بە دەست هێنا.
ناوبراو هۆکاری زۆربوونی دەنگەکەیی لە ناوچەی بادینان بۆ ووشیاری و حەزی خەڵک بۆ گۆڕانکاری و بێزاربوونیان لە دەسەڵات گەڕاندووەتەوە.
ئەو کاندیدە سەرکەوتووەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە خەڵکی بادینان ناڕەحەتن بە گرتنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و حەزیان لە ئازادییە.
وتیشی کە خەڵک بە سێ جۆر بێزاریی بەرامبەر بە دەسەڵاتداران پیشان داوە، بەشێک لەوان بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکرد، بەشێک لەوان دەنگەکانیان سووتاند و بەشێکی دیکە دەنگیان بەوانەدا کە بەشێک لە خوڵقاندنی ئەم دۆخە خەراپە نەبوون./.
تێبينيێك بنێرە: