لاهور شێخ جەنگی: سیاسییەکان ئەوەندە بێویژدانی دەکەن، خەڵک خەریکن وڵات بە جێ دێڵن بۆ ئەوان
(0) /
لاهور شێخ جەنگی لە نوێترین هەڵوێستیدا ڕایگەیاند کە ئەو هەر لە ناو یەکێتیدا دەمێنێتەوە و هیچ لیستێکی نابێت بەڵام بەردەوام لە گەڵ درووستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی بووە.
ناوبراو کە سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە سلێمانی کرد، وتی: ئەو دۆخەی ئێستای ناو یەکێتی ناپەیرەوییە و دەبێت لە لایەن حیزبەوە چارەسەر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، لاهور شێخ جەنگی وتی کە ئەوەی کراوە نایاساییە و من هێشتا هاوسەرۆکی یەکێتیم.
ناوبراو بە ئاماژە بەم دۆخەی ئێستای کوردستان، وتی: سیاسەت خەریکە قێزەون دەبێت، کاتێک ئەم هەموو خەڵکە دەبینی کە لە وڵات هەڵدێن و کۆچ دەکەن لە سەر دەستی سیاسییەکان، مرۆڤ قێز دەکاتەوە لەوەی سیاسییە، سیاسییەکان ئەوەندە بێویژدانی دەکەن خەڵک خەریکە وڵات بۆ ئەوان بە جێ دێڵن./.
تێبينيێك بنێرە: