سوپای پاسدارانی ئێران: پێویستمان بە ڕێکەوتنی ناوەکی نییە
(0) /
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە میانەی وتاری دەستپێکردنی نمایشێکی سەربازی، وتی کە لە ئێستادا ئێران بە هۆی شکستی گەمارۆکانەوە پێویستی بە ڕێکەوتنی ناوەکی نییە.
لیوا حوسێن سەلامی وتی کە ئەمڕۆ گەیشتووینەتە ئاستێک کە پێویستمان بە ڕێکەوتنی ناوەکی نەماوە.
ناوبراو وتی کە ئەوەی کە پێویستمان بە هەڵگرتنی گەمارۆکان نەبێت لەوە گرنگترە کە هەوڵی لابردنی گەمارۆکان بدەین.
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران وتی کە ئێرانییەکان گەلێکی یەکگرتوون و تا وا بمێننەوە، سەرکەوتووتر دەبن./.
تێبينيێك بنێرە: