ڕێبەر ئەحمەد: هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی سەرکەوتووە لە ناوچەکەدا
(0) /
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی کردە سەر حکومەتی ناوەندیی عێراق و وتی کە بەغدا نەیتوانیوە لە دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
ڕێبەر ئەحمەد ئەزموونی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوو لە ناوچەکە ناو برد و وتی کە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا هاوکاری ئەم ئەزموونە بکەن.
ناوبراو وتی کە پێویستە حکومەتی عێراق بۆ کارکردن بە دەستوور و پەیماننامە و ڕێکەوتننامە و یاسا ناوخۆیی و دەرەکییەکان بگەڕێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: