وەزارەتی کارەبای عێراق: کارەبامان زۆر کەمە

(0) / / ئاسیا / وەزارەتی کارەبای عێراق


Dec 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە 15 هەزار مێگاوات کارەبای کەمە و ئەم کەمبوونەوەش ڕێگری لە گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بە هاووڵاتیان دەکات.

عادل کەریم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ پارێزگاری بەسرە وتی: دابینکردنی کارەبای پێویست لە عێراق بەندە بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتەکانی پلاندانان و داریی و هەروەها دەبێت وەزارەتی نەوتیش سووتەمەنی پێویستی وێستگەکان دابین بکات تا لە هاوینی داهاتوو 7 هەزار مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت.

ناوبراو وتی کە گەیشتن بەو 15 هەزار مێگاواتە زۆر ئەستەمە و لەم هەلومەرجەدا تەنیا دەتوانین 4 تا 5 هەزار مێگاواتی زیاتر بەرهەم بێنین.

عادل کەریم وتی کە وەزارەتی نەوت لە ڕێگای جێبەجێکردنی گرێبەستەکەی کۆمپانیای تۆتاڵەوە دەیەوێت گازی پێویست بۆ وەبەرهێنانی 2000 تا 2500 مێگاوات وزەی کارەبا دابین بکات./.