فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای عێراق: هەموو جۆرە تانکێکی پێشکەوتوومان هەیە

(0) / / ئاسیا / سوپای عێراق


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای عێراق وتی کە هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی لە خاکی عێراقدا نییە.

قاسم محەممەدی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند کە هێزی وشکانی لە سەدا 72 ی هێزە سەربازییەکان و نزیکەی دوو لە سەر سێی هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێک دێنێت.

ناوبراو وتی کە هێزی وشکانیی سوپای عێراق هەموو جۆرە تانکێکی پێشکەوتووی ئەمریکی و ڕووسیی هەیە و پلانی زیاترکردنی کەرەستە سەربازییەکانیشی هەیە.

محەممەدی وتی کە پلانێک بۆ کڕینی درۆنە شەڕکەرەکان بە توانای 30 کاتژمێر فڕینەوە هەیە و سوپای عێراق لە بواری تۆپخانەییدا لە ئاستێکی باشدایە.

وتیشی کە دۆخی عێراق تا ڕادەیەکی باش سەقامگیرە و تیرۆریستان ناتوانن گرووپی زیاتر لە 6 کەس پێک بێنن و ئەویش لە ناوچە چۆڵەکاندایە و چالاکییەکانیشیان تەنیا شەوانەیە./.