ئایا یەکێتی دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی دەدات؟
(0) /
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکات.
پارتی بە شاندەکەی یەکێتی ڕاگەیاندووە کە شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی ئەو حیزبە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەبێت، یەکێتیش لە کاندیدکردنی ناوبراو نیگەرانە.
ئەگەر یەکێتی دەنگ بە محەممەد حەلبوسی بۆ سەرۆکی پەرلەمان و شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ جێگری نەدات ڕەنگە پارتی و تەقەدومیش شکست بە کاندیدەکەی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بێنن، بە تایبەت ئەوەی کە حەلبوسی لە گەڵ خەمیس خەنجەریش بووەتە هاوپەیمان./.
تێبينيێك بنێرە: