سەدرییەکان بایکۆتیان ڕاگەیاند
(0) /
فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بایکۆتی دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ دەکات.
حەسەن عەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە بە فەرمانی موقتەدا سەدر بڕیاری سڕکردنی سەرجەم دانوستانەکان لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ تا کاتێکی نادیار دەرکراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هیچ یەک لە ئەندامانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکەی تایبەت بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نابن بەدەر لە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان./.
تێبينيێك بنێرە: