حەکیم چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراقی ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / سەید عەمار حەکیم


Feb 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەر ئیرادەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا هەبێت و لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندی نیشتمانی بە لایانەوە لە هەر بەرژەوەندییەکی دیکە گرنگتر بێت، ئەگەری چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی ئێستا لە ئارادایە.

سەید عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی ماڵئاویی باڵیۆزی چین لە عێراق جەختی لە سەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و بەتوانا لە پێشکەشکردنی خزمەت و دابینکردنی دەرفەت و هەلی کار کردەوە.

ناوبراو جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە واژۆکراوەکەی نێوان چین و عێراقی بە گرنگ زانی و وتی کە عێراق بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی و مافەکانی بە ئامێزی کراوە پێشوازی لە هەمووان دەکات./.