پارتی: ئەمریکا نێوەندگێڕی ئێمە و یەکێتی نەکردووە
(0) /
ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی بە درۆ خستەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا لە نێوان دوو حیزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق نێوەندگێڕی کردووە.
دڵشاد شەعبان ڕایگەیاند کە ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق نێوەندگێڕیی نەکردووە.
ناوبراو وتی کە داوا لە یەکێتی کراوە لەم بوارەدا نەرمی بنوێنێت و پارتی هەوڵی نزیککردنەوەی تێڕوانینەکانی هەر دوو لا دەدات./.
تێبينيێك بنێرە: